په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، سبه‌ی شه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024ـدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه له دانیشتنی 14ـی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌كه قۆناغی یه‌كه‌می بڕی و تێیدا شه‌علان كه‌ريم، كاندیدی حزبی ته‌قه‌دوم 152 ده‌نگ و سالم عيساوی له سیاده 97 ده‌نگیان به‌ده‌ستتهێنا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه نه‌توانرا گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات له خشته‌كه‌دا هاتووه، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.