مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند توێژێكی دیكەی راگەیاند.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاند:
1- ڕۆژى سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌روارى 16-17-18/8/2016، مووچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
2- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌روارى 21-22-23/8/2016، مووچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌روارى 24-25/8/2016، مووچه‌ى كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و زیندانیانى سیاسى دابه‌ش ده‌كرێت.