هوله‌ندا له بواری ته‌كنیكی كشتوكاڵی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی موسڵ له ده‌ره‌وه‌ی تواناییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا مارك رۆته رایگه‌یاند لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەوڵ دەدەن لە لایەنی مرۆییەوە هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن و هەوڵەكانی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پێشوازیكردن و دابینكرنی شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر بەرز نرخاند.
مارك رۆته له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان له‌هەموو بوارەكان كرد، بەتایبەتی بواری تەكنیكی كشتوكاڵی، كه كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەتوانێت له‌مباره‌وه رۆڵی خۆی ببینیێت. هه‌روه‌ها پەرەپێدانی مەشق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له لایه‌ن خۆوه تیشكی خسته سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان لەوانە شەڕی داعش و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و قەیرانی دارایی، كه وڵاتانی دۆست دەتوانن له‌مباره‌وه هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو گیروگرفتانە.
سه‌باره‌ت به ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش و بەشداری هێزی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا رایگه‌یاند چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و هاوكارییكردنیان لە ده‌ره‌وه‌ی تواناكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی وڵاتانی دۆست هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر بكەن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌ربڕی.