پڕۆژەیەکی ستراتیژی کارەبا لە پیرەمەگرون جێبەجێ دەکرێت

وێستگەی نوێی کارەبا لە پیرەمەگرون، وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
وێستگەی نوێی کارەبا لە پیرەمەگرون، وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری

K24 – هەولێر:

پڕۆژەیەکی ستراتیژی کارەبا بە گوژمەی سێ ملیار دینار لە ناحەیەی پیرەمەگرونی سەر بە پاریزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی کارەبای زیاتر بۆ دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگرون, پڕۆژەیەکی ستراتیژی کارەبا بە گوژمەی سێ ملیار دینار لەو ناحیەدا جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی راگەیاندووە، "لەو پرۆژەیەدا زیادکردنی سێکشنێک بۆ وێستگەی کارەبای پیرەمەگرون دەبێت لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای 31.5 مێگاوات کارەباکە لە جێبەجێکردن دایە، هەروەها پڕۆژەکە 25 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابین دەکات کە توانایی پێدانی کارەبای لە رێگەی شەش فیدەرەوە هەیە".

هاوکات پرۆژەکە کێشەی بارزۆریی بەشێکی زۆر لە وێستگەی پیرەمەگرون چارەسەر دەکات و لە 80%ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی دیکەی تەواو بکرێت و وێستگەکە بەگەڕبخرێت.

Fly Erbil Advertisment