لیستی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنا
یاریی لە دوای یاریی ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنا روو لە زیادبوندایە و دوایین یاریزانیش، فێران تۆرێس هێرشبەری یانەکە، بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
بارسێلۆنا هەر لە سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی ژمارەی زۆری پێکانی یاریزانەکانی، تووشی گەورەترین کێشە بوو و پێکانی یاریزانەکانی یانەکەش، یەکێک لە هۆکارەکانی خراپی ئەنجامەکانی ئەم یانەیە بووە.
فێران تۆرێس هێرشبەری لاوی ئەو یانەیە، دوایین قوربانی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیایە، ئەو یاریزانە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی 20 لالیگا، لە خولەکی 7 بەهۆی پێکان بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانەش، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان داببڕێت.
دوای یارییەکە سەرچاوەکانی نزیک لە بارسێلۆنا بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە پێکانەکەی تۆرێس قورسە و ئەو یاریزانەش، نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
لیستی یاریزانە پێکراوەکانی بارسێلۆنا:
1- گاڤی
2- ئالێخاندرۆ باڵدێ
3- مارکۆس ئاڵۆنسۆ
4- مارک تێر شتیگن
5- رافینها
6- مارتینێز
7- سێرجی رۆبێرتۆ
8- جواو فێلێکس
9- فێران تۆرێس
