كۆماندۆی ئه‌مریكی شه‌ڕی داعش ده‌كات
یه‌كه‌م جاره به‌و شێوه‌یه به‌شداری شه‌ڕ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی یه‌كه‌ی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا،بۆ جاری یه‌كه‌م ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن و به‌شداری شه‌ڕ له‌گه‌ل داعش ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی سێ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی یه‌كه‌ی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا"كۆماندۆ" له شاری "سرت" ی لیبی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی سوپای لیبیایان كردووه، كه ئێستا له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خت.
رۆژنامه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكرا بكات، له زاری به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه نوسیویه‌تی" ئه‌و سه‌ربازه كۆماندۆانه،له ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له ده‌وروبه‌ری شاری "سرت" كه 450 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خت دووره، ده‌رچوون بۆ پاڵپشتی سوپای لیبیا، كه له‌و ناوچه‌یه‌دا دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن، كه له مانگی حوزه‌یرانی 2015 وه داگیر كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه بریتانییه‌كان كارده‌كه‌ن و پێگه و مۆڵگه‌كانی چه‌كداره‌كان دیاری ده‌كه‌ن، و له‌و ڕێگه‌وه فڕۆكه‌كان بۆردوومانی ده‌كه‌ن و زانیاری هه‌واڵگریش ده‌ده‌ن به هاوبه‌شه‌كانیان.
"واشنتۆن پۆست" له ئه‌فسه‌ره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی لیبی و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی رۆژئاوا زانیوویه‌تی" سه‌ربازه ئه‌مریكی و بریتانییه‌كان جل و به‌رگی سه‌ربازی و گوله‌نه‌بڕیان پۆشیووه و چه‌ندین جار له سرت بینراون.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا"پنتاگۆن" ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه كه قسه له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه بكات، به‌ڵام پێشتر رایگه‌یاندبوو كه گروپی بچوكی سه‌ربازی ئه‌مریكی به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌و وڵاته‌دان.