مه‌جید شێخانی: رۆژانه 250 نه‌خۆش شووشتنی گورچیله‌یان له سه‌نته‌ری گورچیله‌ی هه‌ولێر بۆ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گورچیله‌ی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژانه 250 نه‌خۆش شووشتنی گورچیله‌یان له سه‌نته‌ره‌كه بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، كه ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌یش به‌خۆڕاییه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی شوباتی 2024) مه‌جید شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گورچیله‌ی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه پشتیوانییه‌كی زۆری له سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دیكه‌ی له ناوچه‌كانی عێراق سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گورچیله‌ی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانی كابینه‌ی نۆیه‌م به سه‌نته‌ره‌كه، له ماوه‌كانی رابردوودا سه‌نته‌ره‌كه نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌یشه‌وه رۆژانه 250 پڕۆسه‌ی شووشتنی گورچیله ئه‌نجام ده‌درێت. گوتیشی، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
مه‌جید شێخانی باسی له‌وه‌ش كرد، سێ سه‌نته‌ری شووشتنی گورچیله‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه پێشكه‌شی نه‌خۆش ده‌كرێت، كه‌متر روو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن.
مه‌جید شێخانی روونیشیكرده‌وه، نه‌خۆش كه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانیان ده‌كات هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادات، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌یشی بۆ دابین ده‌كرێت كه پێویستی پێیانه. گوتیشی، 2500 بۆ 2600 نه‌خۆش به‌شێوه‌ی مانگانه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌ن و به‌خۆڕایی ده‌رمان وه‌رده‌گرن.