ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان ده‌رفه‌تی ئاشته‌وایی له‌بار برد
هه‌موومان قوربانی كوده‌تایین
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند پاش كوده‌تای 15 ته‌موز، چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر بۆ ئاشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگا هه‌بوو، سیاسه‌تمه‌داران و بورۆكراته‌كان له حه‌ماسه‌یه‌كی نوێ‌دا بوون، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌بار برد.
ده‌میرتاش له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ئاشته‌واییه‌كی به پره‌نسیپ و ئه‌خلاقانه هه‌بوایه، ئه‌وكات ده‌رگای هه‌ده‌په كراوه ده‌بوو.
ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی زانینی روودانی كوده‌تا گوتی له شه‌وی كوده‌تا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م له ئیستانبوڵه‌وه به‌ره ئامه‌ده ده‌چووم، هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ناو ماڵپه‌ره‌كانی سوسیال میدیا ده‌گه‌ڕا و له‌ناكاوه گوتی "له ئیستانبوڵ شتی غه‌ریب روو ده‌دات".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی ئه‌ردۆغان خۆی به تاكه قوربانی كوده‌تا ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌س به‌م شێوه‌یه كوده‌تا ببینێت كه له دژی ئه‌و كراوه، هه‌ده‌په به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، زۆر له هه‌ده‌په ناڕازییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ر بكه‌وتبایه، هه‌موو كه‌س ده‌بووه قوربانی. ئه‌گه‌ر سه‌ر سه‌رخۆشیكردنێك هه‌بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نییه، ئێمه هه‌موومان قوربانین.
ده‌میرتاش هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌ردۆغان گوتی ئه‌و ناتوانێت به‌بێ دوژمن بژیت كه ئامانجێكی سیاسی هه‌یه، ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌ییخوازیی بۆ شۆڤێزنم بگوازێته‌وه، به‌ڵام هه‌ده‌په له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی ئه‌وها دا نییه. گوتیشی ئه‌ردۆغان هه‌ده‌په وه‌ك دوژمن و هه‌ره‌شه ده‌بینێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له لایه‌كی تره‌وه، به‌یاننامه‌ی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به بردنه شه‌ڕ بۆ ناو شاره‌كان ره‌تكرده‌وه و گوتی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، په‌كه‌كه له‌م قوناغه‌دا پێویسته هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی بدات.