ئیسرائیل دەیەوێت ناوچەیەکی دابڕاو لە غەززە دروستبکات
K24 - هەولێر:
ئاژانسی ئەسۆسییەتت پرێس رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ویستی هەیە ناوچەیەکی دابڕاو لە باکووری کەرتی غەززە دروستبکات.
ئاژانسی ئەسۆسییەتت پرێس لەسەر زاری چەن بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، سوپای ئیسرائیل مەبەستێتی ناوچەیەکی دابڕاو لە باکووری کەرتی غەززە دروستبکات بە ئامانجی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023.
ئەو بەرپرسانەی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەشداوە، دروستکردنی ئەو ناوچەیە کاتی دەبێت و بۆ خۆپارێزی ئیسرائیلە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلانەکەی ئیسرائیل لەسەرئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردانەوەی توندی فەڵەستینییەکان و دەوڵەتانی عەرەبی لێدەکەوێتەوە، چونکە خاکی فەڵەستین زیاتر بچووک دەبێتەوە.
لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
هەریەك لە ئەمه‌ریكا، كەنەدا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و فینلەند هاوكارییە داراییەكانیان بۆ ئاژانسی كار و هاوكاری ئاوارە فەڵەستینیەكان راگرتووە.
هۆكاری راگرتنی هاوكارییەكان، بەشداریكردنی ژمارەیەك لەو هاووڵاتیە فەڵەستینیانەیە لە هێرشەكەی 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین رایگەیاند، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته 26637 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 65387 كه‌س، كه زۆربه‌یان له ریزی ژنان و منداڵانن.
ته‌ندروستی غه‌ززه له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 215 كه‌س له غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.