سێنتکۆم: هێشتا فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی هەڕەشەی راستەوخۆن

مایکڵ کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا
مایکڵ کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

مایکڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێشتا فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی هەڕەشەی راستەوخۆن بۆ سەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە و گیانی ئەمەریکییکەکان.

کۆرێلا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاندووە، هەموو رێگە و رێکارێکی پێویستی دەگرینەبەر بۆ پارێزگاری لە گەلەکەمان، سزای هەموو ئەوانەش دەدەین کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ژیان و گیانی هاووڵاتییانمان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا هێرشی سەر 85 بنکەو بارەگاکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان کرد و سێنتکۆم ئاماژەیداوە، لە زنجیرە هێرشەکاندا، ناوەندی فەرماندەیی، بنکەی هەواڵگری، شوێنی هەڵدانی مووشەک و هاوەن، کۆگای درۆنەکان و چەند پشتوانییەکی لۆجستنی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کراوەتە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان لە وەڵامی هێرشەکەی (28ی کانوونی دووەمی 2024) کە بە درۆن بنکەی تاەور 22ی سەربازانی ئەمەریکایان لە خاکی ئوردن لە سێگۆشەی سنووری عێراق - ئوردن – سووریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمەریکا کوژران و زیاتر لە 40 سەربازی دیکەش برینداربو