هۆلگێر رۆن گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی مۆنپیلیەی فەرەنسا

هۆلگێر روون تێنسزانی دانیمارکی
هۆلگێر روون تێنسزانی دانیمارکی

هۆلگێر روون تێنسزانی دانیمارکی، بە بردنەوەی لە میشێل موو بەردەوامی بە بردنەوەکانیدا و گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی مۆنبیلیەی فەرەنسا.

هۆلگێر روون تێنسزانی دانیمارکی و پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانیەتی تێنسی مۆنبیلیەی فەرەنسا، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتیەکە، رووبەڕووی میشێل مو تێنسزانی ئەمریکی بووەوە، توانی یارییەکە لە ماوەی دوو کاتژمێر، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام لە رکابەرەکەی بباتەوە.

تێنسزانە دانیمارکیەکە سەرەتا سێتی یەکەم، توانی بە ئەنجامی حەوت شەش لە رکابەرەکەی بباتەوە، پاشان سێتی دووەمیشی بە ئەنجامی ئەنجامی شەش چوار بردنەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی.

بەم بردنەوەیە روون خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە و لەو قۆناغەش رووبەڕووی بۆرنا کۆریچ تێنسزانی کڕواتی دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment