ئۆستاپینکۆ بەردەوامە لەسەر بردنەوەکانی

یەلینا ئۆستاپینکۆ تێنسزانی لاتڤی
یەلینا ئۆستاپینکۆ تێنسزانی لاتڤی

یەلینا ئۆستاپینکۆی خانمە تێنسزانی لاتڤیش، بەردەوامە لەسەر بردنەوەکانی و ئەمجارەیان بە بردنەوەی لە براگ جودی، خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی لێنزی نەمسا.

یەلینا ئۆستاپینکۆ خانمە تێنسزانی لاتڤی، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی لێنزی سویسڕا، رووبەڕووی براگ جودی خانمە تێنسزانی بەریتانی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام، لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

سەرەتا خانمە لاتڤیەکە سێتی یەکەمی زۆر بە ئاسانی بە ئەنجامی شەش یەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە، پاشان سێتی دووەمیش ئەستەمیەکی ئەوتۆی هاوشێوەی سێتی یەکەم نەبینی، لە کۆتاییدا ئەم سێتەشی بە ئەنجامی شەش دوو لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

ئۆستاپینکۆ بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی و لەم قۆناغەش لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکە، رووبەڕووی ئاناستازیا پاڤلیۆچینکۆڤا خانمە تێنسزانی رووسی دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment