ئوردن: به‌شداریمان له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیا عێراقییه‌كان نه‌كردووه
K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئوردنی به ماڵپه‌ڕی (الحدث) رایگه‌یاندووه، هێزی ئاسمانی ئوردن به‌شداری له هێرشه‌كانی دوێنێ ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر میلیشیاكانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاندووه، سوپای ئوردن رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌گرێت و "له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانمان به‌شدارییان نه‌كردووه".
دوێنی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشكرایه‌سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا.
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری میلیشیاكان و هاووڵاتییان كوژران.