دوای بردنه‌وه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا چی ڕوویدا؟
ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید كردوویه‌تی به هیچ یانه‌یه‌ك له مێژوودا نه‌كراوه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای برده‌وه، ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد، راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانیش بۆچوونی خۆیان خسته ڕوو، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش باسی سووپرایز ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریی فایناڵی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ی سێڤییا بۆ سێیه‌مینجار بووه پاڵه‌وان، له‌مباره‌یه‌وه، زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا سیستمی به‌گه‌ڕخستنی یاریزانی لاو په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه‌ش به پاڵپشتی ژماره‌یه‌ك یاریزانی لاو به‌ڵگه‌ی نرخ و گرینگ ئه‌م سیستمه‌یه كه له داهاتوو له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید كاری پێ ده‌كه‌م.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ ڕازییه، ده‌شڵێت: پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه له 31ـی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت، ره‌نگه سووپرایزێك پێشكه‌شی هانده‌رانمان بكه‌ین.
سێرجیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی شاهانه كه له دواساته‌كانی یارییه‌كه گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، ده‌ڵێت: هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا، دڵخۆشم كه له 3 یاریی فایناڵ تیپه‌كه‌م سه‌رخستووه.
یانه‌ی ریال مه‌درید بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژووی تۆپی پێدا، كه 20 نازناوی گه‌وره‌ی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی بردۆته‌وه، له نێویاندا 11 جامی چامپیۆنز لیگی له خۆگرتووه.