یانه‌ی زاخۆ له كڕینی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی سلڤادۆریا نزیك بۆته‌وه
یانه‌ی زاخۆ له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق چه‌ندان گۆڕانكاری كردووه، له ئێستاشدا له كڕینی یاریزانێكی سلڤادۆری نزیك بۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست، ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، له ئێستادا یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ رائوول ریندێرسی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی سێلڤادۆر له گفتووگۆدایه و ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.
رائوول ریندێرسی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، له دوایین یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلڤادۆریا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كرد، وه‌رزی رابردووش له خولی نایابی عێراقی یاریی بۆ یانه‌ی مینای شاری به‌سڕا كردووه.