هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنا
یانەی بارسێلۆنا

ئەم وەرزە بەهۆی پێکانە زۆرەکانی یانەی بارسێلۆنا، کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە هەبووە، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکە بە جیاوازیەکی زۆر لە دوای پێشەنگی خولی ئیسپانیا بێت.

مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بلاوگرانا، لە گەڕی سێزدەی خولی ئیسپانی تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە، ئەمەش وایکردووە یانەکە لەچاو وەرزی رابردوو رێژەیەکی زیاتری گۆڵی لێبکرێت.

لە دوایین ئامادەکارییەکانی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا، گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە بە تەنهایی راهێنانەکانی کرد و سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یانەیە بڵاویان کردووەتەوە، هیوایەکی زۆر هەیە ئەو یاریزانە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.

لەلایەکی دیکەوە رافینها هێرشبەری بەڕازیلی بارسێلۆنا، ئەو یانەیەش ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەمیش بە هەمان شێوە ئەمڕۆ بە تەنهایی راهێنانی کرد و ئەویش چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبێت.

تێر شتیگن و رافینها لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا
تێر شتیگن و رافینها لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا

 

Fly Erbil Advertisment