داعش تا ئێستا له ئه‌نجامدانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به كوردانی ئێزدی به‌رده‌وامه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به ئازادییه ئایینییه‌كان بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی تایبه‌ت به ئازادی ئایینی له جیهان، بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو داعش و بۆكۆ حه‌رام، زۆرترین پێشێلكارییان له باره‌ی ئازادییه ئایینییه‌كان له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و سووریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌فه‌ریقا ئه‌نجامداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، رێكخراوی داعش، له پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به پێكهاته ئایینییه‌كانی وه‌كو ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه و كچان و ژنانی ئێزدی به سه‌بی كردووه، هاوكات پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به كریستیان و شیعه‌كانیش ئه‌نجامداوه.
له باره‌ی رێكخراوی بۆكۆحهرامیش، كه له ئه‌فه‌ریقاوه به‌یعه‌تییان به رێكخراوی داعش داوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و رێكخراوه له نه‌یجیریا په‌لاماری موسڵمانان و كریستیانه‌كانی رۆژئاوای ئه‌فه‌ریقای داوه.
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی دیمه‌شق و هێزه شیعییه هاوپه‌یمانه‌كانی، په‌لاماری سووننهكانییان داوه و ده‌ستگیریان كردوون، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سوپای سووریا، شار و گوند و ناوچه سووننه نشینه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی بۆردومان كردووه.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێكخراوه‌كانی وه‌كو داعش و به‌ره‌ی نوسره و "فه‌تحولشامی ئێستا"، له دژی شیعه و عه‌له‌وی و كریستیانه‌كان پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به له سێداره‌دانی نزیكه‌ی 20 كه‌سی سوننه ئایینزا ده‌كات له ئێران، كه تۆمه‌تی "دژایه‌تیكردنی خودا"یان دراوه‌ته پاڵ. و زیاتر له 380 كه‌سیش به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراون.