له‌به‌ر ئه‌م 5 هۆكاره توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ئاسایی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له رووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ی، ڤلادیمێر پوتین، رایگه‌یاند، خوازیارن دووباره په‌یوه‌ندییه‌كانیان بنیاتبنێنه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا ئاڵۆزی تێكه‌وت، ئه‌ویش به هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیا، به بیانووی ئه‌وه‌ی سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندووه.
شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كانیش، دیاترین پێنج هۆكارییان ده‌ستنیشان كردووه، كه به‌هۆیانه‌وه توركیا ده‌یه‌وێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا.
.jpg)
ململانێكانی سووریا
مۆسكۆ، توركیا به هاوكاریكردنی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره وه‌ك "تیرۆریست" ناسراون، له به‌رامبه‌ریشدا، توركیا له قه‌باره‌ی ئه‌و پاڵپشتییه ئاسمانییه‌ی رووسیا بۆ سوپای رژێمی ئه‌سه‌د نیگه‌رانه.
هاوكات ئه‌ردۆغان، داوای هێنانه‌خواره‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ده‌كات له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه له ئێستادا هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د گۆڕاوه و راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش باس له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن له جه‌زائیر، ئه‌وه‌ش واده‌كات ده‌رفه‌تی كاركردنی زیاتری نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، بڕه‌خسێنێت.

گه‌شتوگوزار
هۆتێله توركییه‌كان، كه به‌درێژایی كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست به شێوه و دیزاینی رووسی هه‌ن، ئێستا له گه‌شتیارانی رووسی خاڵیین.
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن توركیا، ژماره‌ی گه‌شتیارانی رووس، به به‌راورد به ساڵی پار، له سه‌دا 93 كه‌میكردووه.
ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی بنیانتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، داهاتی گه‌شتوگوزار وه‌كو ساڵی رابردوو لێبكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی كۆی داهاته‌كه‌ی له كه‌رتی گه‌شتوگوزار، ته‌نها له رێگه‌ی گه‌شتیارانی رووسیا، سێ ملیار دۆلاره.

گازی سرووشتی
راگرتنی كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی "تورك ستریم"، كه راكێشانی بۆری گازه له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه بۆ توركیا، یه‌كێك بوو له‌و سزایانه‌ی كه رووسیا به‌سه‌ر توركیایدا سه‌پاند.
گازی سرووشتی به هۆكارێكی سه‌ره‌كی پاڵپشتی كه‌رتی ئابووری توركیا داده‌نرێت و نیوه‌ی پێداویستی گازی سرووشتی توركیا، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پشت به رووسیا ده‌به‌ستێت.

كه‌رتی بیناسازی
پرۆژه‌ی بیناسازی له ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به یه‌كێك له ئه‌ركه گه‌وره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره داده‌نرێت، رووسیاش به دووه‌مین وڵات داده‌نرێت، كه كۆمپانیا توركییه‌كان، له بواری بنیاتنان و بیناسازی كاری لێده‌كه‌ن.
كۆمپانیا توركییه‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی وه‌كو نه‌خۆشخانه، یاریگای وه‌رزشی و رێگه‌ی خێرا ده‌كه‌ن له رووسیا.
یه‌كێك له‌و یاریگایانه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، یاریگای یارییه ئۆڵۆمپییه‌كانه، كه بڕیاره یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی 2018یان تێدا به‌ڕێوه‌بچێت، كه رووسیا میوانداری ده‌كات.

بازرگانی
ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی رووسیا، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه توركییه‌كان، ئاستی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ نیو هێنده دابه‌زیوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی هه‌نارده‌كانی بۆ رووسیا له‌گه‌ڵ ساڵی 2015
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی توركیا، 737 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه، واتا به رێژه‌ی له سه‌دا 60.5، به به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2015.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌كانی قوماش، میوه و سه‌وزه‌ی توركیا، هه‌نارده‌ی رووسیا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: BBC