به‌لجیكا.. هۆشدارى بوونى بۆمب له‌ناو دوو فڕۆكه ده‌درێت
یه‌كێكیان به سه‌لامه‌تی نیشتووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی زاڤێنتیمی برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا رایانگه‌یاند، هۆشداری له بوونی بۆمب له‌ناو دوو فڕۆكه دراوه كه به نیازن له فڕۆكه‌خانه‌كه بنیشنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و فڕۆكانه به سه‌لامه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشتووه‌ته‌وه و دوای گه‌ڕان و پشكنینی فڕۆكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، گوته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی گوایه بۆمبی لێبووه، هیچ شتێكی مه‌ترسیداری لێنه‌بووه.
رۆژنامه‌وانێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌لجیكا، به‌ناوی بارت رایس، له‌ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه بووه كه له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویجه‌وه به‌ره‌و برۆكسلی به‌لجیكا هاتووه، له تویتێكدا، ده‌ڵێت: " 20 خووله‌ك به‌ر له نیشتنه‌وه فڕۆكه‌كه، هۆشداری بوونی بۆمب دراوه‌ته فڕۆكه‌وانه‌كه".
ئه‌و رۆژنامه‌وانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "تاقمی فڕۆكه‌كه سهرنشینهكانییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه 10 خووله‌ك دوای نیشتنییان، به په‌له فڕۆكه‌كه جێبهێڵن".
میدیاكانی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه، كه به نیازبوونه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بنشینه‌وه، ئاراسته‌ی گه‌شته‌كه‌یان گۆڕدراوه و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه ئاراسته كراون.