نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیی كۆريا و سه‌رۆكى كۆيكا كرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیی كۆريا و سه‌رۆكى كۆيكا كرد
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیی كۆريا و سه‌رۆكى كۆيكا كرد

K24 - هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیی كۆريا و سه‌رۆكى كۆيكا كرد و، ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. 

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 06-04-2024،‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سيونگچۆل ليم، كونسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان و كۆ هيسۆك، سه‌رۆكى ڕێكخراوى كۆيكاى كۆرى كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ ديدارێكدا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكييه‌كانى ڕێكخراوى كۆيكا له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران كه‌ ساڵانێكى درێژه‌ يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندين پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ ناوچه‌ جياكانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه‌."

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى كۆرياى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكييانه‌ دا كه‌ ڕێكخراوى كۆيكا له‌ چه‌ندين كه‌رت و بوارى جيادا بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجاميان ده‌دات. هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوونى كۆرى به‌بير هێنايه‌وه‌ كه‌ بيست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه‌ هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌نديى هه‌ردوولايان پته‌و كرد".

په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.