سەركردەیەكی داعش لە عێراق كوژرا
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایكرد، لە بۆردوومانێکی ئاسمانی فڕۆکە عێراقییەکان سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، فڕۆکەکانی ئێف16 عێراقی، چەند هێرشێکییان بۆ ناوچەکانی هەردوو پارێزگای کەرکووک و ئەنبار ئەنجامداوە و چەند ئامانجێكیان پێكاوە، لە ھێرشە ئاسمانیەكاندا ئەبو بەڕائی مەحلاوی سەرکردەیەی باڵای داعش لە ئەنبار و 27 چەکدار کوژراون.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیاندراوەدا وەزارەتی بەرگری عێراق ئەوەی خستوەتەڕوو، هێرشەکان چەندین کارگەی تەقەمەنی و کۆگای چەکی لە هەریەک لە ناحیەی عەباسی لە نزیک حەویجە و شارۆچکەی قائیمی پارێزگای ئەنباری کردووەتە ئامانج.