سابرینا سینگ بۆ كوردستان24: شه‌ڕێكی فراوانمان له ناوچه‌كه‌دا ناوێت
K24 – هەولێر:
سابرینا سینگ جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، له وه‌ڵامی عیسا حه‌سه‌نی په‌یامنێری كوردستان24 له واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕێكی فراوانمان له ناوچه‌كه‌دا ناوێت و هه‌روه‌ها نامانه‌وێت دژی ئێران شه‌ڕ بكه‌ین.
سابرینا سینگ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاكو ئێستا 167 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق و سووریا.
روونیشیكرده‌وه، 67 هێرشكراوهسهر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق و هه‌روه‌ها 100 هێرشیشكراوهته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانمان له سووریا.
ده‌شڵێت: "چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن 41 هێرشیان له ده‌ریای سوور ئه‌نجامداوه".
گوتیشی: "هێزەکانمان بۆ پشتوانیکردنی ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا‌ن".
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشیكرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە بۆردومانەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا نزیکەی 40 کەس کوژراون.