شاندێکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا چەند دیدارێکیان ئەنجامدا

K24 – هەولێر:
شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا تاوتوێی پرسی دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی شوباتی 2024) شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس لە ئەمەریکا چەند دیدارێکیان ئەنجامدا و پەیوەندییەکانی ئەمەریکایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، هاوکات لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە، شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس پڕۆسەی دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرد، هاوکات تیشکیان خستە سەر هەڕەشەکانی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لەسەر عێراق و ناوچەکە.
ماڵپەڕەکە ئاامژەی بەوەش کردووە، شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیان بۆ ئهمهريكا لە رۆژانی داهاتوو چهند ديدار و كۆبوونهوهيهك لهگهڵ بهرپرسانى ئهمهريكا ئهنجام دهدهن.