ئیندۆنیزیا: هیچ ژوورێكمان بۆ هاوره‌گه‌زبازان نییه
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی ئیندۆنیزیا راده‌گه‌ینێت هیچ ژوورێكیان نییه بۆ گرووپه‌كانی هاوره‌گه‌زباز له گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامی، كه چالاكوانان ره‌خنه له هێرشه‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌ر هاوره‌گه‌زبازان ده‌گرن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، حكومه‌تی ئیندۆنیزیا شه‌پوڵێكی نوێ دژی هاوره‌گه‌زبازان ده‌ستیپێكرد كه له كه‌مپه‌كانی زانكۆ قه‌ده‌غه كراوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هاوره‌گه‌زبازان، كه‌سانی نێرمۆك و ئه‌وانه‌ی كه ره‌گه‌زیان گۆڕیوه بوونه ئامانجی گرووپه ئیسلامییه‌كانی توندره‌و و یاغیبووی، كه پاش بڕیاری حكومه‌ت له‌دژی هاوره‌گه‌زبازان، توندره‌وانی ئاینی و رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی ده‌سترۆیشتوو له ماوه‌ی دوو مانگ توندتر بوونه.
له وه‌ڵامی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان، حكومه‌تی رایگه‌یاند پاراستنی مافی هاوره‌گه‌زبازان له كاره پێشینه‌كانی نه‌بووه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندۆنیزیا به ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند مافی هاوڵاتیان بۆ چوون بۆ قوتابخانه و وه‌رگرتنی پێناسە پارێزراوه، به‌ڵام هیچ ژوورێكمان له ئیندۆنیزیا نییه بۆ به‌رفراوانكردنی بزووتنه‌وه‌ی هاوره‌گه‌زبازان.
