ترامپ: ئۆباما و كلینتۆن دامه‌زرێنه‌ری داعشن
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند رێكخراوی داعش رێز له ئۆباما ده‌گرێت.
ترامپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ولایه‌تی فلوریدا به توندی هێرشیكرده سه‌ر ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه هه‌ردووكیان به دامه‌زرێنه‌ی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
ترامپ سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ داعش ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو ده‌دات، به شكستی سیاسه‌تی واشنتۆن ده‌زانێت و پێی وایه ئۆباما و كلینتۆن هۆكاری سه‌ره‌كین، كه له‌دوایین لێدوانی‌دا گوتی هیلاری كلینتۆنی ناشیرین دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی داعشه.