بلینکن و گالانت تاوتوێی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینیان کرد
K24 - هەولێر
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لەگەڵ یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل تاوتوێی گرنگی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بلینکن و گالانت باسیان لە گرنگی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و گەرەنتی ئەمنی بۆ ئیسرائیل کردووە.
پێشتریش بلینکن و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دڵنیایی دا لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین وەک باشترین رێگا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام بۆ ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان.
بلینکن جەختیشی کردەوە پێویستە بەپەلەی گرژییەکانی کەناری رۆژئاوا هێوربکرێتەوە، هەروەها رێگریکر بکرێت لە فراوانبوونی ململانێکان.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، گەشتەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعوودیە، میسر، قەتەر و ئیسرائیل و کەرتی رۆژئاواش دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەدا، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، ئەمە پێنجەمین گەشتی بلینکنە بۆ ئەو ناوچەیە.