كورته‌باڵاكان هاوارنامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
له ماوه‌ی نۆ مانگدا ته‌نیا دوو نیو مووچه‌یان وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر
كورته‌باڵاكانی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هاوارنامه‌یه‌ك داوای یارمه‌تی له هاوڵاتیان و خێرخوازان و به‌رپرسان و بازرگانان ده‌كه‌ن، كه له ماوه‌ی نۆ مانگ، ته‌نها 120 هه‌زار دیناریان پێدراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان به ده‌ركردنی هاوارنامه‌یه‌ك راده‌گه‌ینێت له ماوه‌ی 360 رۆژدا، ته‌نها 120 هه‌زار دیناریان پێدراوه كه به‌هۆیه‌وه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ناو كورته باڵاكانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
له هاوارنامهكهیاندا هاتووه، رۆژانه به ده‌یان كورته‌باڵا هاواری خۆیان بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دێنن، هه‌ر بۆیه داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران، بازرگانان و خاوه‌ن ویژدانه‌كان ده‌كات به هانای كورته باڵاكان بێن كه له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ حوكمڕانی ژیانی كورته‌باڵاكان روو له دارمان كردووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان له كۆتاییدا سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیانیانه ده‌كات كه هاوكاریان ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هاوارنامهیه، دلشاد وه‌هاب جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند له ماوه‌ی نۆ مانگدا، ته‌نیا دوو نیو مووچه‌ی 120 هه‌زار دینارییان وه‌رگرتووه و ژیانیان تێكچووه و بێجگه له‌و یارمه‌تییه، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تریان نییه بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان.
داوا له حكوومه‌ت، به‌رپرسان، خێرخوازان و بازرگانان و هاووڵاتیان ده‌كات به هانای هاواری كورتهباڵاكانهوه بێن و به یارمه‌تییه‌كانیان له مه‌ینه‌ت و ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
دلشاد وه‌هاب هه‌روه‌ها گوتی كۆمپانیایه‌ك له سلێمانی له پرۆسه‌یه‌كی خێرخوازیدا یارمه‌تی به‌سه‌ر زیاتر له 50 كورته‌باڵا دابه‌ش ده‌كات، كه ئه‌وه ته‌نیا 10% له كۆی 4120 كورته‌باڵاكانی كوردستان پێك دێنێت.
له كۆتاییدا به راگه‌یاندنی ژماره ته‌له‌فۆنی (07701581831) بۆ یارمه‌تی سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه به هانای هاواری كورتهباڵاكانهوه دێن.