به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی: ئه‌وه‌ی به ناوی ئازادی راده‌ربڕین ده‌گوترێت بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به ناوی ئازادی راده‌ربڕین ده‌گوترێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بووایه به ناپاكی نیشتمانی له قه‌ڵه‌م ده‌درا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی راگه‌یاندن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پێشتر دوژمنانی كورد به‌تایبه‌ت له نه‌وه‌ده‌كاندا پشتیان به تابووری پێنجه‌م ده‌به‌ست بۆ تێكدانی بارودۆخی كوردستان، به‌ڵام ئێستا نه‌ك له رێگه‌ی تابووری پێنجه‌م و درۆنه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی كه‌سانێكه‌وه كه به ناوی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه قسه ده‌كه‌ن، ئامانجیان تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی هۆكاری زۆری مه‌ترسییه ناوخۆییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له رێگه‌ی به‌ناو ئازادی ده‌ربڕینه‌وه دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بووایه و تێیدا روونكرابایه‌وه كه ئه‌م پرسانه پرسی نیشتمانین و هه‌مووان له‌سه‌ری كۆده‌نگ بوونایه و به رێككه‌وتنی هه‌مووان بكرایه، ئه‌و كات ئه‌و فه‌وزایه‌ی به ناوی ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه، به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بووایه ورووژاندنی مه‌ترسییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به ناوی ئازادی راده‌ربڕین ده‌چووه چوارچێوه‌ی ناپاكی نیشتمانی و ئه‌و كات كه‌س نه‌یده‌توانی به ئاسانی ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.