چه‌كدارێكی داعش باوكی سه‌ربڕی
ڕێگه‌یداوه خێزانێك له موسڵه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ مه‌خمور
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی داعش، باوكی خۆی سه‌ربڕیووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به خێزانێك داوه، له موسڵه‌وه بڕۆن بۆ قه‌زای مه‌خمور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند" یه‌كێك له ئه‌ندامانی داعش،له ناوچه‌ی "غه‌زلانی" رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، تاوانێكی دڕندانه‌ی به‌رامبه‌ر باوكی ئه‌نجامداوه و به چه‌قۆ ملی بڕیووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه باوكی ڕه‌زامه‌ندیداوه خێزانێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی " الإصلاح الزراعي" موسڵ جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی مه‌خمور له باشووری پارێزگاكه بپه‌ڕنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش، كۆمه‌ڵێك له خزم و ناسیاوه‌كانی خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و وێنه‌ی سه‌ربڕینه‌كه‌ی باوكی تۆماركردووه.