دژه تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا له نزیك قائم گه‌وره تیرۆریستێك ده‌كوژن
به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی داعشه
K24 - هه‌ولێر:
هێزێكی هاوبه‌شی دژه تیرۆر ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا، گه‌وره تیرۆریست"سامی جاسم محه‌مه‌د جبوری" ناسرالو به"حاجی حامد" به‌رپرسی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی داعش و یاریدهدهرێكیان كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه" له ناو قوڵای خاکی دوژمن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌رکه‌وتویان ئه‌نجامداوه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٨/١١) هیزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له قوڵایی خاکی دوژمن و له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی (قائم) له سه‌ر سنووری نێوان (عێراق) و (سوریا) توانيان گه‌وره تیرۆریست (سامی جاسم محمد الجبوری) ناسراوبه (حاجی حامد) و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن.
تیرۆریست (حاجی حامد) به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش)بووه و یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م گروپه.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه هاوبه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان.

سامی جاسم محه‌مه‌د جبوری به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی داعش