یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا

یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا
یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا

K24 - هەولێر

یاریگەی تۆپی پێی دینارتە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار تەواو كرا. وەرزشوانانی دەڤەرەکەش سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

یاریگەی تۆپی پێی 11 یاریزانی لە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاكرێ تەواو كرا و 300 ملیۆن دیناری تێچووە؛ واش بڕیارە یاریگەكە یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی تێدا بەڕێوە بچێت.

ڕزگار جەرجیس، وەرزشوانێكی دەڤەرەكەیە و بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: "سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەم كابینەیەدا بەردەوام گرنگی بە وەرزش داوە، ئەم یاریگەیەش لەو چوارچێوەیەدایە و دڵخۆشی كردووین."

سەربەست عەبۆ، وەرزشوانێكی دیكەیە و گوتی:"پێشتر لە دینارتە یاریگەیەكی ئاوا پێشكەوتوومان نەبووه‌، ناچار بووین یاریگەی ناوچەكانی دەوروبەر بەكار بهێنین، بەڵام لە ئێستاوە سوود لەو یاریگەیە دەبینین و خولەكان لێرەش بەڕێوە دەچن."

برەودان بە یاریگە گەورە و بچووكەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە بەرنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەم، كە لەو ڕێگەیەوە لاوان لە چالاكیی وەرزشی سوودمەند دەبن و لەلایەكی دیكەش ژێرخانی گەشەپێدانی توانای وەرزشیی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكرێت.