مه‌سعوود ئۆزێل ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه ریال مه‌درید
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه ئۆزێلی ئه‌ڵمانی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ده‌یه‌ویت یانه له‌نده‌نیه‌كه جێبێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه یانه كۆنه‌كه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌لمانیا بڵاوی كردۆته‌وه كه ئۆزێل مه‌به‌ستیه‌تی ریزی تۆپوه‌شێنه‌كان چۆل بكات و یه‌كێك له یانه‌كانی ریال مه‌درید یان بایرن میونشن بكاته ماڵی داهاتووی.
گارل هاینز رۆمانیگه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه باڤاریه‌كه، ره‌تی كرده‌وه ئه‌وان گرنگیه‌كی زیاتر به ئۆزێل بده‌ن له‌و یاریزانانه‌ی كه هه‌یانه، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌كان لهوهدهچن ریا مه‌درید ئۆزێل جارێكی دیكه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئۆزێل، كه به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستان، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشتووه، له ساڵی 2013 له ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به ئارسینال كرد.