ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی دیكه‌ی بوو
په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئالڤێسی ئیسپانیا كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی رۆیشتنی ناوه‌ڕاستكارێكی لاوی یانه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی ئالڤێسی ئیسپانیا راگه‌یاند.
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی چوونی ماركۆس یۆرێنتی یاریزانی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، زێدانی راهێنه‌ری شانه‌ی شاهانه زۆر له ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ی رازییه و پێیوایه له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئامێریكا ماركۆس یۆرێنتی باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی یانه‌كه، یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو ده‌رفه‌تی باشتر، ئه‌و یاریزانه‌ی به‌شێوه‌ی كاتی فرۆشتووه و پاش ساڵێكی دیكه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه.
ماركۆسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی 2008، ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه‌ی گواسته‌وه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 12 ساڵ بوو، له ئێستادا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیاشه.
.jpg)