فوئاد حوسێن: گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاستێكی زۆر به‌رزدان

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشداری له ململانێی گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق ده‌دات، هاوکات دووپاتیكرده‌وه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی بی بی سیی فارسی، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاستێكی زۆر به‌رزدان و هیوادارم هێرشه‌كانیان له دژی یه‌كتر بوه‌ستێنن و كێشه‌كانیان له‌ناو عێراق یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه.
فوئاد حوسێن گوتیشی، پێشتر عێراقییه‌كان زۆر نه‌هامه‌تی دیكه‌یان چه‌شتووه و خه‌ڵكی عێراق به ئاشكرا له میدیاكانه‌وه ده‌ڵێن به‌سه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرووپه‌كان له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بن ئه‌وا ئه‌م وڵاته به‌ره‌و جه‌نگێك ده‌به‌ن كه هی ئێمه نییه و ئه‌و په‌یامه به ئێرانیه‌كان و ئه‌و گرووپانه‌ش گه‌یشتووه.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئاستی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه دووپاتیكرده‌وه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی جێگه‌ی نیگه‌رانییه، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێرانییه‌كان، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له ته‌واوی ده‌ستوه‌ردانه‌كان رزگار بكه‌ین و ده‌بێت بڕیار بڕیاری عێراقییه‌كان بێت و له به‌غداوه ده‌ربكرێت.