توركیا هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، ئومیت یاردیم، باڵیۆزی توركیا له مۆسكۆ رایگه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێگرنابێت له‌وه‌ی نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی ئێستای سووریا، به‌شداری له گفتوگۆكان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.
ئومێت یاردیم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، له مۆسكۆ گوتی: "ده‌مانه‌وێت سه‌ركردایه‌تی ئێستای سووریا به‌شداری له پرۆسه‌ی گفتوگۆكان بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سووریا".
ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ی رووسیا، له زاری ئه‌و باڵیۆزه‌ی توركیا گواستوویه‌تییه‌وه، ئه‌نقه‌ره رێگری له‌وه ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئێستای سووریا، رۆڵی له قۆناغی راگوزه‌رییشدا هه‌بێت.
پێشتر، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، تا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، له ده‌سه‌ڵات بمێنێت، قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ نابێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، پێشوازی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوتا توركه‌كه‌ی كرد و له سان پترسبۆرگ كۆبوونه‌وه و ره‌وشی سووریایان تاووتوێكرد.