عێراق ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی چاودێری وه‌رده‌گرێت
بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، كاروانێك فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی، له جۆری "كینگ ئایر 350"ی وه‌رده‌گرێت.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كان به مه‌به‌ستی چاودێریكردن به‌كارده‌هێنرێت و توانستی زیاتر به سوپا و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌به‌خشێت.
راگه‌یاندنی وه‌رگرتنی ئه‌و فڕۆكانه، دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له چوارچێوه‌یه‌ی گرێبه‌ستێك، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت.
به‌رپرسانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هێنده‌ی نه‌ماوه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، كه له حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014ه‌وه له ده‌ستی داعشه، به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌سپێده‌كات.