ڤیاریال، راهێنه‌ره‌كه‌ی دوور خسته‌وه
یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا، به فه‌رمی مارسێلینۆ گارسیای به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
دواى بةكۆتا هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل یانه‌ی ڤیاریال، به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، گرێبه‌ستی گارسیای 50 ساڵی راهینه‌ری یانه‌كه نوی نه‌كرایه‌وه.
دوای درووست بوونی كێشه و گرفت له نیوان گرسیا و به‌شێك له یاریزانان، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ڤیاریال دواجار ئه‌م راهینهرهیان دوورخسته‌وه، مارسێلینۆ گارسیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی2013 تا ئێستا راهێنه‌ری یانه ئیسپانیه‌كه‌یه، ئه‌گه‌رچی هیچ ناسناوێكی به‌ده‌ست نه‌هیناوه، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی گه‌یاندۆته یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ و له وه‌رزی رابردوش له پله‌ی چواره‌می یانه‌كانی ئیسپانیا بینرا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا، مانوێل پلیگرینی تاكه كاندیده كه شوێنی گارسیا بگرێته‌وه و چاوه‌روان ده‌كرێ له ئاینده‌یه‌كی نزیك ره‌نگه راهینه‌ره‌كه‌ی پێشووی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی یانه‌ی ڤیاریال بگه‌ڕێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره چیللییه له نێوان ساڵانی 2004 ـ 2009 راهێنه‌ری ڤیاریال بووه.