ئه‌م یاریزانه گڕی له چه‌ندان یانه به‌رداوه
زۆرینه یانه گه‌وره‌كان بۆ كڕینی له‌سه‌ر هێڵن
گابرێل باربۆزا، هێرشبه‌ری یانه‌ی سانتۆسی برازیلی كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌شداری له ئۆڵمپیكی ریۆ ده‌كات، له دوایین یاری خۆشی دوو گۆڵی بۆ سیلیساو تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕانده‌وه، بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، چێڵسی، ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول بۆ گواستنه‌وه‌ی گابرێل باربۆزا له‌سه‌ر هێڵن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی 20 ملیۆن یۆرۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی ده‌ست پێكرد.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نساش، ئاشكرای كردووه كه ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی باربۆزای ته‌مه‌ن 19 ساڵ راسپاردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیاش، یانه‌كانی یوڤێنتۆس، ناپۆلی و ئه‌سی میلان ئه‌و یاریزانه‌یان كردۆته ئامانج.
له ماوه‌كانی رابردووش میدیاكانی ئیسپانیا، به گه‌رمی ناوی گابرێل باربۆزایان به یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ستبووه‌وه.
باربۆزا، له دایكبووی شاری ساوپاولۆیه، له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیل پێگه‌یشتووه و ئێستاش هه‌ڵگری درێسی ژماره (10)ـی ئه‌و یانه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)