سكرتێری پێشووی ناتۆ: هه‌ڵبژاردنی ترامپ كۆتایی ئه‌مه‌ریكایه
پوتین ده‌توانێت ئاهه‌نگ بگێڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندرسۆن فۆگ راسمۆسن، سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێته هۆی كۆتاییهاتنی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له جیهان.
راسمۆسن، له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ"، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "نیگه‌رانم له لێدوانه‌كانی ترامپ، چونكه زۆربه‌یان بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه به ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها گوتی: "سیسته‌می جیهانی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات وه‌كو هێزێك كۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر ترامپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا".
سكرتێری پێشووی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێدوانه‌كانی ترامپ، له‌گه‌ڵ به‌شی پێنجه‌می په‌یماننامه‌ی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناكۆكن و یه‌كناگرنه‌وه، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی به‌رگری هاوبه‌ش، كه باس له‌وه ده‌كات، هێرشكردن بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ، به هێرشكردن بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه داده‌نرێت.
راسمۆسن گوتیشی: " له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ده‌توانێت ئاهه‌نگ بگێڕێت و سه‌رقاپی (بوتڵی شامپانیا) هه‌ڵبپچڕێت".
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی