به فه‌رمی، یانه‌ی هه‌ولێر كڕینی 3 یاریزانی نوێی راگه‌یاند
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق كڕینی 3 یاریزانی دیكه‌ی راگه‌یاند، كه دووانیان عه‌ره‌به و ئه‌وه‌ی تریان كورده.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11 ئابی 2016، راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی یاریزانه نوێیه‌كانی ناساند، دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ وریای هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی بوو، له كاتێكدا زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زاخۆ بكات، به‌ڵام دواجار ئه‌و یاریزانه بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه ماڵه كۆنه‌كه‌ی.
وسام زه‌كی، به‌رگریكارێكی عه‌ره‌بی عێراقییه، ساڵانێكی زۆریش یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، هاوشان له‌گه‌ڵ مسته‌فا ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به مووچه‌ی مانگانه بوونه هه‌ولێری.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراقی خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌یه، دوێنێ موزه‌فه‌ر جه‌باری به راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یاریزانی وه‌رزی رابردووی یانه‌كه‌ی نوێ كردۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت 2 باشترین یاریزانیشی له‌ده‌ستداوه كه پێكهاتوون له (هه‌ردی سیامه‌ند و كۆسره‌ت بایز) كه بۆ یانه‌كانی مینا و شورته گواستراونه‌ته‌وه، باس له ڕۆیشتنی میران خه‌سرۆش ده‌كرێت.