مامۆستایانی سێ زانكۆ هۆشدارینامهیهك دهدهنه حكوومهت
داوا دهكهن حكوومهت چاو به سیستهمی پاشهكهوتی مووچهكانییاندا بخشێنێتهوه
K24 - ههولێر:
مامۆستایانی زانكۆكانی سهڵاحهددین، ههولێری پزیشكی و پۆلیتهكنیكی ههولێر، هۆشدارینامهیهك دهدهنه حكوومهت و تێیدا داوا دهكهن حكوومهت چاو به سیستهمی پاشهكهوتی مووچهى مامۆستایانی زانكۆدا بخشێنێتهوه.
لهو نامهیهی مامۆستایانی ئهو سێ زانكۆیه ئاراستهی "سهرۆكی "حكومهتی كوردستان"یان كردووه، كه وێنهیهكی دهست كوردستان 24 كهوتووه، باس لهوه دهكهن، ئهوان هاوشانی پێشمهرگه كارییان كردووه و نهیانهێشتووه قوتابییان له خوێندن بێبهشبن، كه ژمارهیان نزیكهی 40 ههزار زیاتره.
هاوكات هۆشداریش دهدهن لهوهی كه مامۆستایانی زانكۆ، چیدیكه توانای ئهوهیان نهماوه بهم مووچه كهمه ژیانی خۆیان و خانهوادهكانیان بژیێنن.
دهقی نامهی مامۆستایانی سێ زانكۆكه بۆ سهرۆكی حكوومهت:
بەڕێز سەرۆكی حكومەتی كوردستان
ب/ پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایانی زانكۆ
سڵاو و ڕێز...
ئێمە وەك نوێنەری مامۆستایانی هەرسێ زانكۆكانی سەلاحەدین، هەولێری پزیشكی و پۆلیتەكنیكی هەولێر، بەبەڕێزتان ڕادەگەیەنین شان بەشانی براپێشمەرگەكانمان لەوەتەی شەڕی داعش بەسەرمان دا سەپاوە و توشی ئەم قەیرانە داراییە بووینە بۆ ڕۆژێكیش نەمانهێشتووە ڕەوڕەوەی زانست لە پایتەختی كوردستان بووەستێت و زیاتر لە ٤٠٠٠٠ چل هەزار قوتابی لەخوێندن بێبەش بێت، ئەمەش هەمووی لەسەر گیرفان و قوتی ماڵ و منداڵی مامۆستایانەوە بووەو بە هەوڵ و كۆششی نوێنەرانی مامۆستایان و پاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرسێ زانكۆ و یەك دەستی گشت مامۆستایان پرۆسەی خوێندن بەردەوام بوو.
لەبەر ئەم هەڵوێستە خۆنەویستەی مامۆستایان چاوەڕوان بووین حكومەت هەستی بە بەرپرسیارەتی كردبا و چاویكی بە مووچەی مامۆستایان دابخشاندبایەوە كەچەندین جار لەلایەن مامۆستایان و ئیدارەی زانكۆكانەوە داواكراوەو بەم شێوەیە مامۆستای زانكۆیان فەرامۆش نەكردبا!!ا.
ئێمە دەمانەوێت بەڕێزتان لە چەند ڕاستییەك ئاگاداربكەینەوە:-
١- هیچ مامۆستایەك توانای ئەوەی نماوە بەم مووچە كەمە ژیانی خۆی و خانەوادەكەی بەڕێوە ببات، چونكە هەرچۆنێك بێت تائێستا توانیتمان ژیانێكی كۆڵەمەرگی بژین بەفرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل وزێڕ و خشڵی خێزان ...هتد، بەڵام بۆ ئەم ساڵی خوێندن هیچمان لەبارنماوە ومامۆستای زانكۆ هیچ كارێكی تری پێ ناكرێت تا پێی بژین.
٢- تاوەكو ئێستا كۆچی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە دەرەوەی كوردستان بۆ كوردستان بەردەوام بوو ، چونكە بژێوی مامۆستای زانكۆ گونجاو بوو، بەڵام ئێستا كۆچی پێچەوانە لەزانكۆ حكومییەكان بۆ زانكۆ ئەهلییەكان و دەرەوەی كوردستان و هەندەران دەستی پێكردووە، بەتایبەت خاوەن پلەزانستییە بەرزەكان، ڕۆژانە بەدەیان داواكاری مامۆستایان بۆ ئیعارە و مۆڵەتی بێ مووچە پێشكەش بە ڕاگرایەتی كۆلێژەكان و سەرۆكایەتی زانكۆكان دەكرێت، گەربەم شێوەیە بەردەوام بێت كار لە كوالیتی زانست دەكات، بگرە دەبێتە هۆی وەستانی خوێندن لەهەموو زانكۆكان.
٣- تاوەكو ئێستا توانراوە بڕوا بە مامۆستایان بهێندرێت كە بەردەوام بن لە دەوامكردن، بەڵام بۆ ئەم ساڵی خوێندن ئەستەم دەبێت بەو بڕە مووچەیە بەردەوام بین.
بۆیە زۆر بە زەرووری دەزانین تا دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە٢٠١٦/٩/١ پێداچوونەوەیەكی بەپەلە بە بڕی پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان بكرێت بەلای كەم بڕی مووچەكەیان بۆ سەدا ٧٥% بەرزبكرێتەوە و لەسەدا ٢٥% مووچەیان بۆ پاشەكەوت بكرێت، هەروەها سەرجەم موستەحەقاتەكانی پێشوو لە دەرماڵەو سەعاتی زێدەكی و كرێی تاوتوێكردنی نامەی ماستەر و دكتۆرا خەرجبكرێت كە وەزارەتی دارایی بۆ هەندێ زانكۆی خەرجنەكرد كە ئەوكات قەیرانی داراییش نەبوو، ئەگەرنا ئێمە هیچ زەمانەتێكمان لەلایەن مامۆستایانەوە پێ نییە كە خوێندن لە زانكۆكان بەردەوام بێت.
بەدەنگەوەهاتنتان بۆ داوای مامۆستایان زامنی بەردەوام بوونی ڕەوڕەوەی زانستە لە زانكۆكان و كوردستانی خۆشەویست، هەنگاونانە بەرەو بەدەوڵەت بوونی كوردستان.
بژی كورد بژی كوردستان.
نوێنەری مامۆستایانی
زانكۆی سەلاحەدین
زانكۆی هەولێری پزیشكی
زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
٢٠١٦/٨/١٠