فه‌ره‌نسا: ئيسرائيل ياساى نێوده‌وڵه‌تى پێشێل ده‌كات
فه‌ره‌نسا ئيدانه‌ى رووخاندنى ئه‌و بينا و ماڵانه‌ى كرد، كه به پشتيوانى دارايى فه‌ره‌نسا له گوندێكى فه‌له‌ستينى له كه‌نارى خۆرئاواى داگيركراودا، سوپاى ئيسرائيل رووخاندى
K24 – هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا ئيدانه‌ى رووخاندنى ئه‌و بينا و ماڵانه‌ى كرد، كه به پشتيوانى دارايى فه‌ره‌نسا له گوندێكى فه‌له‌ستينى له كه‌نارى خۆرئاواى داگيركراودا، سوپاى ئيسرائيل رووخاندى و پاريس گوتيشى: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئيسرائيل پێشێلكردنى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، تێكدان و له‌ناوبردنى دامه‌زراوه كشتووكاڵييه‌كانى گوندى سامۆئيل ده‌بێته سێيه‌م حاڵه‌تى له‌و جۆره له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل خانوو و بيناى فه‌له‌ستينى كه به كۆمه‌كى دارايى فه‌ره‌نسا درووستكراوون بڕووخێنێت و له ناو ئه‌و بينا و شوێنانه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل له مانگى شوباتى رابردوودا بيناى قوتابخانه‌يه‌كيان رووخاند كه فه‌ره‌نسا كۆمه‌كى درووستكردنى كردبوو.
گوته‌بێژه‌كه‌ى پاريس گوتيشى: ئێمه داوا ده‌كه‌ين ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسرائيل ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستێنن و چونكه ئه‌و كرده‌وانه پێشێلكارى و دژبه‌رييان هه‌يه له‌گه‌ڵ ياساى نێوده‌وڵه‌تى.
له به‌رامبه‌ردا ئيسرائيلييه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و بينا و ماڵانه‌ى درووستكراوون مۆڵه‌تيان له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه بۆ وه‌رنه‌گيراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز