عه‌بدولڕه‌زاق شه‌مه‌ری: حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر سوننه و كورد جێبه‌جێ ناكات

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی چووه‌ته ژێر باری ئه‌جێندایه‌ك هه‌ر بۆیه ناتوانێت پابه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به سوننه و كورد جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) عه‌بدولڕه‌زاق شه‌مه‌ری، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه پێكهێنراوه، به‌ڵام خۆی له ئه‌ركه‌كان و ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌دزێته‌وه كه حكومه‌تیان له‌سه‌ر پێكهێنراوه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به ماف و داواكارییه‌كانی كورد و سوننه بێ وه‌ڵامه و پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی چووه‌ته ژێر باری ئه‌جێندایه‌ك هه‌ر بۆیه ناتوانێت پابه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به سوننه و كورد جێبه‌جێ بكات.
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌مه‌ری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئهجێنداكان عێراقی نین و له ده‌ره‌وه هاتوون و به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌دا سه‌پێنراون. گوتیشی، حكومه‌ته‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه به فه‌رمانی ده‌ره‌كی و له‌ژێر ئه‌جێندا جیاوازه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه كار ده‌كات.