ئه‌مريكا: به په‌يوه‌ندى سه‌ربازى رووسيا و توركيا خۆشحاڵين
ئه‌مريكا خۆشحاڵه به باشبوونى په‌يوه‌ندى نێوان رووسيا و توركيا و راشيگه‌ياند، ئه‌وان پێشوازى له هاوكارى سه‌ربازى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا خۆشحاڵه به باشبوونى په‌يوه‌ندى نێوان رووسيا و توركيا و راشيگه‌ياند، ئه‌وان پێشوازى له هاوكارى سه‌ربازى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن.
ئهليزابێس ترۆدۆ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رۆژى پێنجشه‌ممه 11ى ئاب/ئۆگستى 2016 رايگه‌ياند، ئه‌مريكا خۆشحاڵه به په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوان توركيا و رووسيا له سووريادا ئه‌گه‌ر بێت و به راستيى مه‌به‌ست لێى به ئامانجگرتنى داعش بێت.
گوتيشى: ئێمه زۆر راشكاوين، ئه‌گه‌ر رووسيا به راستى بايه‌خ به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌دا و قه‌ڵاچۆى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى ده‌كات ئه‌وا ئێمه‌ش پێشوازى له هه‌وڵه‌كانى ده‌كه‌ين و پشتيوانى سه‌ركه‌وتنيان ده‌كه‌ين.