ئه‌مریكا: ناكۆكی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی نابێته هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕی موسڵ
فه‌لسه‌فەی عێراق لامه‌ركه‌زییه
K24 – هه‌ولێر
نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند هێرشی عێراق بۆ ده‌ركردنی رێكخراوی داعش له موسڵ قه‌ڵای سه‌ره‌كی رێكخراو له عێراق به‌رده‌وامه، سه‌رباری ناكۆكی نێوان به‌رپرسانی سیاسی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گه‌نده‌ڵی له‌ناو سوپادا.
برێت مه‌كگورك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر شه‌ڕی موسڵ رایگه‌یاند هیچ كاریگه‌رییه‌ك بۆ سه‌ر خشته‌ی كاتی شه‌ڕه‌كه نابێت كه ئاماده‌كارییه‌كانی رزگاركردنی موسڵ كراوه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ربازی و مرۆڤی شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ده‌كات.
ناكۆكییه‌كانی نێوان سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگری كه هه‌ردووكیان سونه‌ن، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر قۆڕسایی سونه له عێراق هه‌یه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ.
دادگای عێراق، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دژی جبوری داخست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، كه به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌لایه‌ن عوبێدییه‌وه پێشكه‌شكرابوون.
به‌ڵام دادگه‌یه‌كی تر له رۆژانی ئاینده‌دا بڕیار له‌سه‌ر سكاڵای جبووری ده‌دات كه به تۆمه‌تی ناوڕزاندن له‌دژی عوبێدی تۆماركردووه.
مه‌كگۆرك هه‌روه‌ها گوتی شاری موسڵ به زۆرینه سونه‌ن و پێویسته خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شداری له ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش ببن، كه ئه‌وه شێوازه به فه‌لسه‌فه‌ی حكومه‌تی عێراق وه‌سفیكرد و به لامه‌ركه‌زی له قه‌ڵه‌مدا.