کەشناسی: زۆرترین رێژەی باران لە بازیان باریوە

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر:

کەشناسی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە؛ کە زۆرترین رێژە لە بازیان و کەمترین رێژەش لە بامەڕنێ باریون.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) بەشى پێشبینى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکانیش بارانی بەخوڕ تا سبەی هەینی بەردەوام دەبێت.

بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:

هەولێر18.6

پیرمام 17.0 ملم

سلێمانى 22.4 ملم

چەمچەماڵ 27.1 ملم

زاخۆ 0.4 ملم

ئاکرێ 18.8 ملم

ئامێدى 1.4 ملم

بامەرنێ 0.4 ملم

بارزان 17.4 ملم

بازیان 93.4 ملم

دەربەندیخان 9.8 ملم

دوکان 16.0 ملم

حاجى ئۆمەران 21.8 ملم

هەڵەبجە 4.4 ملم

هەڵشۆ 18 ملم

کەلار 1.4 ملم

خەبات 2.8 ملم

مەیدان 5.2 ملم

سۆران 17.6 ملم

پێنجوێن 19.0 ملم

ماوەت 44.4 ملم

قەڵادزێ 5.8 ملم

مێرگەسۆر 32.4 ملم

سیدەکان 13.2 ملم

کەرکووک 7.8 ملم

خورماتوو 42.0 ملم

خانەقین 2.4 ملم

Fly Erbil Advertisment