ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكارى توركيا راده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستار بڵاويكرده‌وه، ديپلۆماتكارێكى توركيا له باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌يه‌وه له به‌نگلاديش به‌ره‌و رووسيا رايكردووه و يه‌كێكى ديكه‌شيان روويكردووه‌ته ئه‌مريكا.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستار بڵاويكرده‌وه، ديپلۆماتكارێكى توركيا له باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌يه‌وه له به‌نگلاديش به‌ره‌و رووسيا رايكردووه و يه‌كێكى ديكه‌شيان روويكردووه‌ته ئه‌مريكا.
رۆژنامه‌كه ئاشكرايكردووه، ئه‌و ديپلۆماتكاره له لايه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردوو، بانگكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
تا ئێستا لايه‌نى رووسيا هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌ياندووه و هه‌واڵى راكردنى ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى 12ى ئاب/ ئۆگستى 2016، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه حكومه‌تى توركيا 3 ديپلۆماتكارى خۆى له باڵيۆزخانه‌ى توركيا له ده‌كاى پايته‌ختى به‌نگلاديش بانگ كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌نقه‌ره به گومانى تێوه‌گلان له هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى توركيا ئه‌و ديپلۆماتكارانه‌ى بانگ كردووه‌ته‌وه.
له‌و 3 ديپلۆماتكاره‌ى بانگ كراوونه‌ته‌وه دووانيان رايانكردووه. يه‌كێكيان هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه بووه و ناوى ئه‌حمه‌د گوربۆزه و روويكردووه‌ته ئه‌مريكا.
يه‌كێكيشيان خۆى و خاو خێزانى روويانكردووه‌ته رووسيا.
ده‌يلى ستار ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره پاسه‌پۆرتى هه‌رسێ ديپلۆماتكاره‌كه‌ى پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.