له منبج ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی یه‌كجاری شاره‌كه ده‌كرێت
هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی دیكه بێجگه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌مه لایه‌نه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش له گه‌ڕه‌كی سرب نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید فه‌یسه‌ڵ ئه‌بو له‌یلا، هێزه‌كانیان گرنگییه‌كی زۆرییان به پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ناوچه داوه و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتووه بۆ رزگاركردن و پاراستنی گیانی ئه‌و هاووڵاتیانه ئه‌نجامیانداوه، كه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به بارمته گیرابوون و له ناوچه‌كانی شه‌ڕ دوور خراون، تا ئێستا زیاتر له 170 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له شاری ئابڵۆقه‌دراو و گونده‌كانی دەوروبەر رزگاركراون و بۆ ناوچه‌كانی ئه‌من گواسترانه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج، داعش هاووڵاتیان وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كار هێناوه، كه به‌شێك بووه له پلانه‌كانی له‌ماوه‌ی شه‌ڕدا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ناوچه گرتووه‌ته به‌ر، كه له شەڕی رزگاركردنی منجب له كاره پێشینه‌كانی بووه.
له به‌شێكی تردا باس له كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی گهڕهكانی شاری منبج ده‌كات، كه چه‌كدارانی داعش له به‌شێكی بچووكی گه‌ڕه‌كی "سرب" ئابڵۆقه دراون، به‌ڵام هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مڕۆیی به‌كار دێنن و به شێوه‌یه‌كی خراپ سوود له پابه‌ندبوونمان به به‌ها و ئه‌خلاق و ههستیاربوونمان به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی دانیشتوانی ناوچه وه‌رده‌گرن.
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبح باس له پێشكه‌شكردنی سێ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیانی سڤیل و دوورخستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌كات، كه دواترینیان، پێنج رۆژ پێش ئێستا بووه و له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و ده‌وروبه‌ری له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا راده‌گه‌یه‌نێت هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه، بێجگه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌مه لایه‌نه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش له گه‌ڕه‌كی سرب كه ده‌بێته دوایین ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج.