سوپای ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به داعش راستگۆ نه‌بووه
وێنه‌یه‌كی گه‌شبینانه له شه‌ڕی داعش خستووه‌ته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنی و گه‌شبینانه له هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی داعش له ساڵانی 2014 و 2015 پێشكه‌شكردووه.
راپۆرته‌كه‌ی كۆنگرێس كه له لایه‌ن هه‌ندێ له ئه‌ندامی پارتی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراوه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه له لایه‌ن یه‌كه‌ی هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی سوپا به شێوه‌ی روتین پێشكه‌شكراون و تایبه‌تن به ره‌وشی داعش له ساڵانی نێوان 2014 – 2015 دژبه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردانه‌ی كه له لایه‌ن شرۆڤه‌كارانی هه‌واڵگری خراونه‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه له راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپا، چالاكییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنی و گه‌شبینانه خراونه‌ڕوو له به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی تر كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا پێشكه‌شكراون.
راپۆرتی كۆنگرێس له 15 لاپه‌ره پێكهاتووه و له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له كومیته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌واڵگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده كراوه.