ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
هیچ كات زمانى شه‌ڕ و چه‌ك نه‌بۆته مایه‌ى ئارامى و یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه و ناكۆكییه‌كان
K24 – هه‌ولێر
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ داوا له كۆمارى ئیسلامی ئێران ده‌كات رێز له سه‌روه‌رى خاكى هه‌رێمى كوردستان و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سنوور بگرێت و ره‌چاوى دۆستایه‌تى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكات.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌داخه‌وه جارێكى تر ناوچه سنووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ڤه‌رى سیده‌كان و ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه تۆپباران كران و بووه هۆی ده‌ربه‌ده‌رى ده‌یان ماڵ و خێزان و سوتانى چه‌ندان دۆنم باغ و تێكدانی ژینگه‌ى سروشتى ناوچه‌كه.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ى تۆپبارانكردنى ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند پێمان وایه هیچ كات زمانى شه‌ڕو چه‌ك نه‌بۆته مایه‌ى ئارامى و یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه و ناكۆكییه‌كان، جگه له ماڵوێرانى و قووڵتربوونه‌وه‌ى كێشه‌كان. ناكرێت هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى ببنه قوربانى ناكۆكى و كێشه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامى و حیزب و لایه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته، پێویسته هه‌موان رێز له خاكى هه‌رێمى كوردستان بگرن.
لە درێژایی به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هاتووه، چه‌ند جاره به‌هۆى ئه‌و تۆبپارانانه‌وه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه رووبه‌ڕوى مه‌ترسى و ئاواره‌بوون و ماڵ سوتان بونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار شه‌هید و قوربانیشى لێ كه‌وتۆته‌وه، جگه له سوتانى ناوچه سروشتییه‌كان و دار و دارستانه‌كانى ئه‌و ناوچانه كه به‌شێكن له‌ژینگه‌ى كوردستان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له كۆمارى ئیسلامى ده‌كات رێز له سه‌روه‌رى خاكى هه‌رێمى كوردستان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سنوور بگرێت و كۆتایى به تۆپبارانكردنى ئه‌و ناوچانه بهێنێت كه شوێنى نیشته‌جێبوون و ژیانى هاوڵاتیانه، چونكه به‌پێى رێككه‌وتن و یاساكانى جه‌نگ نابێت هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و شوێنى دانیشتوان ببێته مه‌یدانى جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى و تۆپباران و سروشت و ژینگه‌كه‌ی له‌ناو ببرێت. پێویسته رێز له دۆستایه‌تى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و ره‌چاوى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بكات، كه له شه‌ڕى گرووپى تیروریستانى داعش دایه و ئه‌ركى هه‌موانه له‌م قۆناغه‌دا له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر ببینه‌وه.